پەروەردە و ڕاھێنان
بە نێوی خوودای گەورە و دڵۆڤان
عضو شوید
عضویت سریع
آمار مطالب
آمار کاربران
کاربران آنلاین
آمار بازدید
تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەتوانێت بە ماموستایان لە ئاموزش و بەرخوردی دروست لە گەڵی قوتابیانی تەمەنە جۆراوجۆرەکان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانەوە یارمەتی بدات. بە جۆری گشتی، فایدەی بەکار ھێنانی ئەم تیئۆریە بۆ ماموستاکان دەتوانین لەم چەند خاڵەدا بە شێوەی پوختە بەیان بکەین:
لە روی خاڵەکانی سەرەوە، دەتوانین نەتیجە بگرین کە رەوشی ئاموزشی بناخە دانراو لە سەری تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەبێ کۆجێ بێتە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی. لەم رەوشە فێربونەدا منداڵان، شەخسەن زانست کەشف دەکەن نەک لە رێگای روون کردنەوە و وەسفی ماموستاوە. لە رووی تیئۆری پیاژە، ئەم رەوشە بۆ منداڵانی تەمەنەکانی خوارەوە یەکێک لە باشترین رەوشەکانی فێربوونە، بەخاتری ئەوەی کە ئیمکانی تەجروبەی دەستی ئەوەڵ بۆ ئەوان بەدی دێنێت. لە رەوشی فێربونی دۆزراوەیەتی، "ماموستایان بە جێگەی ئەوەی کە دانش و زانست بە جۆری ئامادە و لە رێگەی روون کردنەوەی کەلامی لە ئیختیاری قوتابیان دابنن، کۆمەڵێک چالاکی جۆراجۆر بۆ قوتابیان بەدی دێنن تا بە یارمەتی ئەوانە، منداڵان دەست بکەنە کۆڵینەوە و کەشفی دانش _ بۆ نموونە کەرەستەی جۆراجۆری ھونەری و دەستی، پازل و موعەمما یان چمامک، چوارپاڵوی داری، کتێبە جۆراوجۆرەکان، کەرەستەی پێوان، کەرەستەی موزیکی و ..." (بێڕک[1]، ٢٠٠٠، لاپەڕەی ٢٥٨). لە ھەر حاڵدا، دەرک و تێگەیشتنی مەسائیل بناخەدانراو لە سەر زمانیش بە ڕادەیەکی زۆر بە تەجرووبەی ھەست پێ کراو و ئاشکرا و دەستی ئەوەڵ پێویستی ھەیە. بە قەولی گیج و برلاینێر (١٩٨٤) " ئەو منداڵانەی کە پێشتر، لە رێگەی کایە کردن بە کەرەستەی ھەقلی مەقۆ، چەمەکی نوێڵیان ھەست نەکردبێت، فێربوونی ئەم چەمەکە لە دەرسی بوونەوەر ناسی و زەوی ناسی دەرەی سەرەتایی بە دشواری ئەنجام دەبێت. ئەو منداڵانەی کە بە مۆرە و گوولەو چوارپاڵوی داری کایەیان نەکردبێت، لە دەرک و فامی کۆ، دابەش، زەڕب و کەمکردن دوچاری موشکیل دەبن " (لاپەڕەی ١٤٨).
٣. سەرە ڕای تاکیدی پیاژە بە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی و ئاموزشی تاکی، بە ھەڵسوکەوتی دوولایەنی منداڵ لە گەڵ منداڵەکانی تر سەرنجی داوە و بایەخی پێ داوە. ئەم ھەڵسوکەوتە دوولایەنە لە بەینی منداڵان بە لابردنی خۆویستی ئەوان یارمەتی دەدات. منداڵ لە رێگەی ھەڵسوکەوتی دوولایەنە لە گەڵی ھاوتەمەنەکانی خۆی بە قەبوڵ کردنی ڕوانگەی خەڵکیتر دەگات. جگە لەمە، بە خاتر ئەوەی کە ھەڵسوکەوتی کۆمەڵگایەتی زۆرتر لە رێگەی بەکار ھێنانی زمانەوە ئەنجام دەبێت، ئەم کارە باعیس دەبێت کە دەرک و تێگەیشتنی کەلامی منداڵ بچیتە سەر.
٤. ئاموزش دەبێت لە گەڵ پێداویستی تاکیەکانی قوتابیان و ڕادەی دەرک و فامی ئەوان پێگ بگرێت و ھەماھەنگ بن، یەعنی نەوعی ئەرکەکانی فێربوون، ئەندازەی ئەوانە و سورعەتی فێربوون دەبێ لە سەر بنەمای تواناییەکانی منداڵە جۆراجۆرەکان بێت.
سا، پلان و وانە درسیەکان دەبێ لە رووی قۆناغەکانی گەشەی زێھنی منداڵانەو دابنرێت و لە رێک و پێک کردنی ئەوانە، تەواوی دانستەی قۆناغەکانی جۆراجۆری گەشەی زێھنی منداڵان لە نەزە بگرین. ھەروەھا لە کاتی ئاموزش دان بە منداڵانی تەمەنە جۆراجۆرەکان، دەبێ جیاوازی ڕادەی توانایی ئەوان لە نەزەر بگرین. منداڵان زۆرتر بە دەرفەتی فێربوون لە رێگەی تەجروبەی راستەوخۆ پێویستیان ھەیە تاکوو ئاموزشی فەرمی. سا، باشترە کە ماموستا تا حەدی ئیمکان و تا ئەو جێگەی کە دەتوانێت لە ئاموزشی فەرمی کەم بکاتەوە و تا ئەو جیگەی کە دەتوانێت حەول بدات بۆ بەدی ھێنانی دەرفەتی فێربوون و ئامادەکاری مەوادی ئاموزشی.
[1] berk
تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان پەروەردە و ڕاھێنان لە کۆمەڵگای کوردیدا و آدرس mndalanikurdistan.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
RSS