یەکێک لەو چەمەکانە که زۆرجار و به ھەڵە له گەڵ چەمەکی پەروەردە کردن وەکوو یەک و به جێگای یەک به کار دەبردرێت راهێنانی کاریه (چەمەکی ئینگلیزی training). له روی تاریفەوه، " راهێنانی کاری یانی پەره سەندنی بۆچون، زانست، کارامەیی و سەرمەشقی رەفتار یپێویستی کەسێک بۆ ئەنجام دانی عەملکردی باش له تەوزیم یان شوغلێکی دیاری کراو" (ستامیرز[1]، پاتریک[2]، 1975، لاپەڕەی10). مانعای پەروەردە کردن و راهێنانی کاری له یەک جوودان و جیاوازیەکانی نێوان ئەم دوانه دەتوانین به شێوەی ژێرەوه ناو ببەین:
فەعالییەته پەروەردە کردنەکان زۆر وەسیع و هێران و تەواوی لایەنەکانی ژیان له بەر دەگرن، له حاڵێکدا راهێنانی کاری به ناوچەی سنوورداری فەعالییەت پەیوەندی ھەیە و تەرخان کراوه.
ئامانجی پەروەردە کردن زۆر گشتی و جامێعن، بەڵام ئامانجی راهێنانی کاری تا ڕادەیێک سنووردار و مالومن.
دەورەی پەروەردە کردن به شێوەی نەغد و پوخت توولانی و درێژن و بەردەوامن، وەکوو دەورەی سەرەتایی خوێندن، دەورەی ناوەندی، دەورەی خوێندکاری ناو زانکۆکان، بەڵام دەورەی راهێنانی کاری زۆربەیان کورتن و له کاتێکی کەمدا ئیجرا دەبن، وەکوو دەورەی "پەروەردە کردنی تایپیست"، " دەورەی پەروەردە کردنی ماموستا".
پەروەردە کردن زۆرتر له لایەنی دام و دەزگای فەرمی و دەوڵەتی یانی خوێندنگە و زانکۆکان ئەنجام دەدرێت، له حالێکدا زۆربەی دەورەی راهێنانی کاری ئەنیستیۆکانی سەنعەتی و خەدەماتی خسووسی و خۆخۆیی و بازێ جاریش دەوڵەتی و ئەویش به خاتری پر کردنەوەی هێزی ئینسانی به هۆی چارەسەر کردنی نیازی خۆی بەر گووزار دەکات.
له سیستەمه پەروەردەییەکان، خوێندکاران ئازادن تا له رێگای بەهره وەرگرتن له ئیمکاناتی رێکخراوه پەروەردەییەکان وەکوو ماموستاکان، دەرسه جۆراوجۆرەکان، ئازمایشگاکان، قوتابخانەکان و وەکوو ئەمانه، لە رووی عیلاقه و بەھەرە جۆراوجۆرەکانی خۆی، رێگای به دڵی خۆی هەلبژێرێت و رشتەی ئاکادمیکی به دڵی خۆی هەڵبژێرێت و ئیدامەی بدات. ئەمما له دەورەی راهێنانی کاری، تەواوی خوێندکارەکان ئەرکیان له سەر شانه که سەره رای عیلاقه و ئیستیعدادی خۆیان به شوێنی ئەو ئامانجانەی که له بەرنامه و پلانی دەورەی راهێنانی کاریەکەدا دانراوه بڕۆن و کارامەی هایێک به دەست بێنن که شوغلەکەیان پێویستیەتی. به خاتری ئەوەی که ئامانجی هەر دەورەیێک راهێنانی کاری بەدی هێنانی کارامەیی، زانست و بۆچونی پێویستی تاک له شوغڵ و پیشەیێکه. به بەیانێکیتر، سیستەمه پەروەردەییەکان زۆرتر نیاز و پێویستی خوێندکاران بەدی دێنن، له حاڵێکدا دەورەی راهێنانی کاری نیاز و پێویستی دام و دەزگایێک که ئەم دەورانه ئیداره دەکات، بەدی دێنێت.
له رووی تاریفەوه، پەروەردە کردن (education) به پرۆسه و جەریانی رێک و پێک و بەردەوام دەگوترێت که مەبەست و ئامانجی ئەو پرۆسه هیدایەتی گەشه کردنی نەهێنی و فیزیۆلۆژیکی (جیسمانی)، یان به کوولی هیدایەتی گەشه کردنی هەموو لایەنەی کەسایەتی تاک به خاتری به دەست هێنان و دەرک کردنی زانسته جۆراوجۆرەکان و بایەخەکانی نێوی کۆمەڵگا و هه روەها یارمەتی به خۆداهاتن و هەڵدانی بەهرەکانی ئەوانه. له رووی ئەم تاریفەوه، سیستەم یان دۆزەنەی پەروەردە کردنی سەرکه وتوو هەم به تاک له هەڵدانی بەهرەکانی یارمەتی دەدات و هەمیش ئەو به عینوانی کەسێکی ئاگا له مساعیلو موشکیلەکانی جیهانی و کەسێکی بەرعۆده له بەرامبەری بایەخەکانی کۆمەڵگایێک که له نێوی دایه، پەروەردە دەکات. ئامانجی سەرەکی تەواوی قوتابخانەکان پێش له زانکۆ و زانکۆکان پەروەردە کردنی ئەم جۆره کەسانەیه.
ئەگەرچی زۆر کەسان فێرکردن و دەرس گوتن وەکوو یەک دەزانن، بەڵام ناتوانین بلیێن که ئەم دوانه دەقیقەن یەک مەعنیان ھەیە. فێرکردن جگه له کارەکانی ماموستا که له ناوی کلاس له حزووری شاگردەکان ئەنجامی دەدات، فەعالیەت و کارەکانی پێش له رۆیشتن به کلاس وەکوو پلان دانان بۆ فێرکردن و فەعالیەتی مەربووت به پلان دانان و جەخت کردنەوەیش له بەر دەگرێت. له بەرامبەردا، دەرس گوتن (teaching) زۆرتر به کار و فەعالیتەتی کلاسی ماموستا که له حزووری قووتابیان و خوێندکاران و ئەغڵەب به شێوەی وتار ئەنجام ە درێت، دەگووترێت. لەم بوارەدا، دیمبو (1994) دەرس گوتن به عینوانی تەواوی ئەو کارانەی که به نیەتی یارمەتیدان به بەدی هاتنی فێرکردن له لایەن ماموستاوه ئەننجام دەدرێت تاریف کردوه. ئودانیل، ریو، و ئسمیت (2007) دەرس گوتنیان بەم شێوه تاریف کردوه: " تەقالادان (له بەینی تاکەکان) بۆ یارمەتیدان به خوێندکاران له به دەست هێنانی زانست، فێربوونی کارامەیی و دەرک کردنی توانایی و نێرگی خویان" (لاپەڕەی5).
له رووی ئەو شتانەوه که باسی کرا، دەتوانین بلێین که دەرس گوتن بەشێک له فێرکردنه، ئەمما تەواوی فێرکردن نیه. هەر وەها دەتوانین بلێین که دەرس گوتن سەر به ماموستایه، ئەمما فێرکردن و ئاموزش دەتوانێت بێ ماموستایش ئەنجام بدرێت. بەم بۆنەوەیه که ئێمه دەستەواژەی فێرکردن له رێگای دوور، فێرکردنی گەیاندنی یان مووکاتبەیی، و فێرکردنی غەیری حزووریمان ھەیە. ئەمما دەرس گووتن له رێگای دوور، دەرس گووتنی گەیاندنی یان مووکاتبەیی، و دەرس گووتنی غەیری حزووری باو نین و باشتر بلێین که دروست نین. گانیه، ویگر، گلاس و کیلێر (2005) له رابیتەی جیاوەزی بەینی دەرس گوتن و فێرکردن گوتوویانه:
بۆچی له فێرکردن باس بکەین نەک له دەرس گوتن؟ بۆ ئەوەی که دەرس گوتن تەنها بەشێک له فێرکردنه. له وشەی دەرس گوتن بەم جۆره دەرک دەکرێت که کەسێک بۆ خوێندکاران سووخەنرانی دەکات یان شتێک نیشان دەدات. بەم حاڵەوه نەقشی ماموستا (teacher) یان راهێن (trainer) زۆرتر له مەیه و شتهایێک وەکوو هەڵبژاردنی کەرەستەی فێرکردن، ئاماده کردنی خوێندکاران بۆ فێربوون، موودیریەتی کات و زەمان له نێوی پۆل، چاودێری به سەر فەعالیتەتی فێرکردن و لە کۆتاییدا نیشان دانی نەخشی ژێدەرێکی ئیتلاعاتی و هاسان کردنی فێرکردن له بەر دەگرێت. سا، وشەی فێرکردن به سەر زۆربەی کار و تێکوشانی ماموستا بۆ ئەوەی که خوێندکار وادار به فێربوون بکات، تەعکید دەکات. ( لاپەڕەی1 وه 4).
به فەعالیەته پرۆفشناڵەکانی ماموستا یان مووعەلیم فێرکردن (instruction) دەگوترێت. براون و ئەتکینس (1991) فێرکردن به عینوانی " رێکخستن و دانانی دەرفەتهایێک بۆ ئەوەی که قووتابیان و خوێندکاران فێربن" تاریف کردوه. مەعمولەن ئەو چالاکیانە که ماموستا به نیەتی هاسان کردنی فێربوون له خوێندکاران و قووتابیان به تەنهایی یان به کۆمەک و یارمەتی کەرەستەی فێرکردن ئەنجامی دەدات فێرکردن دەڵێن، چی ئەم ماموستایه له پلەی سەرەتایی، چی له پلەی ناوەندی و چی له ناوی زانکۆکاندا بێت. سا، له روی تاریف، فێر کردن به چالاکیھایەک دەگوترێت که به نیەتی هاسان کردنی فیربوون له لایەنی ماموستاوه پلانی بۆ دادەنرێت و له بەینی ماموستا و یەک یا چەند خوێندکار به شێوەی عەکسوالعەمەلی دوو لایەنه جەریانی ھەیە. سەرنج را بکێشن که لەم تاریفەدا، له سەر فێرکردن به شێوەی فەعالیەتهایێک که له لایەن ماموستاوه پلانی بۆ دادەنرێت و مەبەستی ئەوانه هاسان کردن یان یارمەتی دان به فێربوونی قوتابیان و خوێندکارانه تەعکید کراوه. فێربوون فەعالیەتێکه که له لایەن قووتابی و خوێندکار ئەنجام دەدرێت و خوودی ئەو خوێندکاره یان قووتابیه له بەدی هاتنی فێربوونەکەی نەقشی راستەوخۆی ھەیە و نەقشی ماموستا تەنها رێکخستن و دانانی دەرفه ت و شەرایەت و ئیمکاناتێکه که فێربوون هاسان دەکات.